بەهۆى وەرگەڕانى پیکابێک، خوێندکارێکى زانکۆى کیتاب گیانى لەدەستدا و خوێندکارێکى دیکەش بریندار بوو.

رووداوەکە کاتژمێر 10ـى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگاى دووبز لە نزیک گوندى قیاباشى روویداوە و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تۆیۆتا هایلۆکس وەرگەڕاوە.

ئەوەى گیانى لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵە و قوتابی زانکۆى کیتابە وقوتابیکی دیکەش بریندار بووە و تەمەنى 19 ساڵە”.