گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك كرا

گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك كرا

بەپێی نوسراوێكی پارێزگای کەرکووک لە بەرواری ٢١ی ١٢ كە واژووی ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووكی لەسەرە، گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك كرا و لەبری زوهیر عەلی حسێن بەرێوبەری کشتوکاڵی کەرکووک لە پۆستەکەی دوور خرایەوە ، عسام سلێمان ئەدبس بەرێوبەری پێشووی فەرمانگەکە كرایە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك.

بە گوێرەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بەرێوبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکووک بە نەتەوەی عەرەب درا و لە نێو عەرەبیش بە وەسفی عاسی ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێڕاق درا و ئەم گۆرانکاریەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لە مەوبەر رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند کە چاودێری کاری فەرمانگەکان دەکەن و کەم تەرخەمەکان سزا دەدەن .

إغلاق