کەرکووک پۆست

مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لە میانەی دیمانەیەکدا ڕایگەیاند “سەرۆک بارزانی زۆر جدیە لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێڕاق و ئەگەر بێت و ئەمە رووبدات کارەسات روودەدات”

ئەوەشی ئاشکرا کرد “بە کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی شتێک نامێنێ بە ناوی دیموکراسی بە تایبەت کە پێشتریش موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی کشاوەتەوە”

زیاتر وتی “ئەگەر حکومەت نەگاتە رێککەوتن لەگەڵ کورد ئەوە بە وەزیر و پەرلەمانتاریان دەکشێنەوە و بە ئێمەیان وتووە کە ئامادەنین بەشداربین لە پرۆسەی سیاسی و خەڵکی ئێمە برسی بێت”