کەرکووک پۆست

ئەمرۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە و بڕیار بوو باس لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بکرێت و بڕیاری لێ بدرێت

بە گوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکە باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە ، پێشتر نوری مالیکی بەڵێنی بە سەرۆک بارزانی دابوو کە کێشەی مووچە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باس بکات

هەر ئەمرۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام سازدرا بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی رانەگەیەندرا بە هۆی ئەوەی چاوەڕوانی چارەسەری سیاسی کێشەی مووچە بوون

کۆتا هەل بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاقە ئەگەر هاتوو لە کۆبوونەوەکەی سبەی بڕیار لە ناردنی مووچە نەدرێت ئەوە دەمێنێتەوە بۆ هەفتەی داهاتوو