کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ترامپ لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا کۆتایی و بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە بژاردەی بەشداری لە شەرەکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە
هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا ترامپ بانگهێشتی ئێرانی دەکرد بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەڵام بە گوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ئەگەری بەشداری کردن لە جەنگەکە و بۆمباران کردنی ئێران لە ئارادایە
لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر بێت و ئەمریکا بڕیار بدات بەشدار بێت لە شەرەکە ئەوە راستەوخۆ بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج