کەرکووک پۆست

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکان و بەشەکانی دیوانی پارێزگای ئاراستەكرد کە لە سبەینێوە دەوامی فەرمی کەم بكرێتەوە.

دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 7:30 بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 1:30 پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت تاوەکو کۆتایی هاتنی وەرزی گەرما ئەم بڕیارە بەردەوام دەبێت