کەرکووک پۆست

‎لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باسی لەوەكرد كە دەبێت لە پێناو ئاشتی ئۆكرانیا دەستبەرداری بەشێك لە خاكەكەی بێت، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسە جیهانیەكانیش بێت لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا پێشنیاری دەستبەردانی بەشێك لە خاكی ئۆكرانیای بۆ زێلێنسكی كردووە.

‎ئایا ئۆكرانیا دەست لە بەرخۆدانی خۆی هەڵدەگرێت؟

‎بەپێی زانیارییەكان ڕووسیا گرنگی بە چوار پارێزگا داوە لەوانە، لوهانسك و دۆنێتسك (دۆنباس)، زاپۆریژیا و خێرسۆن، هێزەكانی ڕووسیا جگە لە هەرێمی لوهانسك كە هەمووی كۆنتڕۆڵ كردووە، هاوكات 40% هەرسێ پارێزگاكەی كۆنتڕۆڵیدایە.

‎ڕووسیا داوای كشانەوە ئۆكرانیا دەكات لە چەند پارێزگایەك لە بەرامبەر وەستاندنی شەڕ و پێشڕەوی نەكردن، پێشبینی دەكرێت وەك نیاز پاكییەك ڕووسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوو پێشڕەوییەكانی بوەستێنێت لە بەرامبەردا ئۆكرانیا لە هەرێمی دۆنێتسك بەتەواوەتی بكشێتەوە