پاش مانەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە ، کەمێک بەرلەئێستا گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی زاب بەناوی عیسا حادی بەهۆی بەرزی رێژەی سوتانیەوە گیانی لەدەستدا
ئەمەیش سێهەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی رووداوەکەوە
رۆژی دووی ئەم مانگە بۆڕیەکی غازی کێڵگەی غازی عجیل لەنزیک ناحیەی یایچی باشووری رۆژهەڵاتی کەرکووک تەقیەوە بەهۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستدا
پسپۆڕانی کەرتی نەوت هۆکاری تەقینەوەکە غازەکە بۆ کۆنبوون و ژەنگگرتنی بۆڕیەکە دەگەڕێننەوە