ئەمریکا زانیاریەکی لەسەر کارە دیپلۆماسیەکانی لە عێراق و کوردستان ئاشکرا کرد

کەمێک پێش ئێستا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کارە دیپلۆماسیەکانی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان و تێیدا ڕایگەیاند کە سەرجەم کارەکان وەکو خۆیەتی و بەردەوام دەبن لە کارکردن و چۆڵ نەکراون
دەقی بەیاننامە ؛ “دۆخی کارکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر نەگۆڕاوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی پابەندە بە بەرەوپێشبردنی ئەولەویاتی سیاسەتەکانی لە عێراق، بەهێزکردنی سەروەری و پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق و گەلی عێراق”.





