لەسەر بریندارکردنی کارمەندێکیان فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

لەسەر بریندارکردنی کارمەندێکیان فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

دوێنێ شەو خاوەنی شوێنیکی بازرگانی بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزی کارەبا لەسەری لە گەڕەکی پەنجا عەلی تەقە لە کارمەندێکی کارەبا دەکات و بەوهۆیە بریندار دەبێت و تۆمەتبارەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت

لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە “بەداخ و ناڕەزاییەوە ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونەی کرد کە بەرامبەر پێوەرخوێن “محەمەد سەمیر” لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا لەناوچەی بەنجاعەلی ئەنجامدرا کە یەکێک لەخاوەن ناوەندە بازرگانییەکانی ناوچەکە ڕاستەوخۆ و ترسنۆکانە تەقەی لێکرد بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی لەبەرژەوەندی بەڕێوبەرایەتییەکە.

ئەم هێرشە دڕندانە برینداری سەختی لێکەوتەوە و دواتر بۆ نەشتەرگەری گەیەندرایە نەخۆشخانە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکی پێویستدایە.

ئەندازیار لەیث تەڵعەت بەڕێوەبەری لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر دژی ئەنجامدەر و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارە تاوانکارییە تەنیا هێرشکردنە سەر پێوەرخوێن نییە کە بەپێی یاسا ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات بەڵکو هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر پێگەی دەوڵەت و هەوڵی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کە هەوڵ دەدەن سەرەڕای بارودۆخ سەختی و ئاستەنگەکان باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.

إغلاق