کەمێک لەمەوبەر لەسەر ڕێگەی کەرکووک-سلێمانی بەدیاریکراوی لەنزیک گوندی چیمەن و لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە خۆپیشاندان دەستی پێکرد و ڕێگەی هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان بۆ نێو شاری کەرکووک داخست.
بەگوتەی دانیشتووانی گوندەکە دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەڕۆژ و شەو ئاستەنگی و قەرەباڵغیان بۆ شۆفێران و دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە بەو هۆیەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لەلایەن پەیوەندیدار کرد کەبازگەی چیمەن بگوازرێتەوە بۆ قەرەهەنجیر.